راچڵەكین-
ئەمڕۆ شەممە 2ی ئایاری 2026، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 108 دۆلارو 2 سەنت مامەڵەی پێودەكرێت.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس بە 101 دۆلارو 9 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
سەرباری ئەوەی دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا ئاگربەستی وڵاتەكەی لەگەڵ ئێران درێژكردەوە، بەڵام بارگرژیەكان لە گەرووی هورمز و دەستبەسەردا گرتنی كەشتییە نەوتهەڵگرەكان لەلایەن هەردوو وڵاتەوە، جارێكی تر نرخی نەوتی بەرزكردووەتەوە.