ئەمریكا هەزاران سەربازی خۆی لەئەڵمانیا دەكشێنێتەوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 16


راچڵەكین-

ئیدارەی ئەمریكا بڕیاریدا بەكشانەوەی هەزاران سەربازی ئەو وڵاتە لە ئەڵمانیا، ئەوەش وەك سەرەتای كاردانەوەكانی واشنتۆن دەردەكەوێت لەبەرامبەر هەڵوێستی وڵاتانی ئەوروپا لەجەنگی ئێران.

وەزارەتی جەنگی ئەمریكا ( پنتاگۆن) بڵاویكردووەتەوە، وڵاتەكەی بڕیاریداوە بە كشانەوەی پێنج هەزار سەربازی ئەمریكی لە ئەڵمانیا.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبوو، وڵاتەكەی ژمارەی سەربازەكانی لە ئەڵمانیا كەمدەكاتەوە، بەتایبەت دوای لێدوانەكانی فریدریچ میرتس، راوێژكاری ئەڵمانیا كە وتبووی ئێرانییەكان لەگفتوگۆكانی تایبەت بە كۆتایی هێنان بەجەنگ ئەمریكییەكانیان بێ توانا كردووە.

شۆن بارنێل، یەكێك لەبەرپرسانی پنتاگۆن رایگەیاندووە، كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەئەڵمانیا ماوەی شەش مانگ بۆ 12 مانگ دەخایەنێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن