راچڵەكین-
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وادەی یەكەم گەشتی ئاسمانی حاجیانی هەرێم بۆ سعودیە، ئاشكرا دەكات.
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی رایگەیاندووە"دوای زنجیرەیەك گفتوگۆ و هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی گشتی حەج و عومرەی عیراقی و كۆمپانیای فڕۆكەوانی عیراقی، بڕیاردرا پڕۆسەی گواستنەوەی حاجیانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمساڵ لە ڕێگەی هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و جەلال تاڵەبانی بۆ شاری جەددەی وڵاتی سعوودیە ئەنجام بدرێت".
كاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومڕەی ھەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: "یەكەم گەشتی ئاسمانی حاجیان لە ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێككەوتی 7ی ئایاری 2026 لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بەڕێدەكەوێت، و ڕۆژی دواتریش یەكەم گەشت لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانییەوە دەستپێدەكات".