پلەكانی گەرما گۆڕانكاریان بەسەردا دێت و پێشبینی تاوەباران دەكرێت

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 123

راچڵەكین-

شارەزایەكی بواری كەشناسی دەڵێت، لەماوەی 24 كاتژمێری داهاتوودا، پێشبینی تاوەباران و هەورە بروسكە لەچەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەكرێت و رێژەی دابارینەكەش لە شوێنێك بۆ شوێنێكی تر جیاواز دەبێت.

ئاراس جەبار، بڵاویكردووەتەوە، سبەینێ دووشەممە سبەی دووشەمە 4ی ئایاری 2026 لەئەنجامی كاریگەری بارستە هەوایەكی سارد لەدەریای ناوەراستەوە بۆ سەر ناوچەكانمان ئاسمانی هەرێم بە زۆری نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لەكاتەكانی بەرەبەیانەوە بۆ نیوەرۆ ئەگەری دروستبوونی ناجێگیریەك لەبەرگەهەوادا دەبێت و تاوە باران و چالاكبوونی هەورە بروسكە لە زۆرێكی ناوچەكانی سنوری پارێزگای دهۆك و هەولێر و ئیدارەی سۆران و راپەرین و هەندێ لەناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و كەركوك و هەڵەبجە دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پلەكانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی 4 تا 5 پلە نزمدەبنەوە ، رێژەی بارانەكە بەجیاوازی شوێنەكان لەنێوان 1 مللیمەتر تا زۆرترین رێژە 15 مللیمەتر دەبێت بەتایبەت لەناوچە شاخاویەكان .

بەگوێرەی پێشبینییەكان بێت، لەئەنجامی كاریگەری ئەو بارستە هەوایە تا كۆتای هەفتە پلەكانی گەرما لەناوچەكانمان بە جێگیری دەمێنێتەوە و بەرزبوونەوە بەخۆیەوە نابینێت و كەش لەرۆژدا فێنك و لەشەواندا كەمێك سارد دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن