راچڵەكین-
وەزارەیت پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی دەنگۆی بڕیاری ڕاگرتنی هاوكاری دارایی هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە ڕوونكردنەوە دەدات و دەڵێت:" ئەم دەنگۆیانە بێ بنەمان."
وەزارەتی پێشمەرگە رۆژی یەكشەممە 3ی ئایاری 2026 لەڕوونكردنەوەیەكدا بڵاویكردووەتەوە:" چەند ڕۆژێكە دەنگۆی ئەوە بڵاودەكرێتەوە كە گوایا هاوكارییەكانی ئەمەریكا بۆ پێشمەرگە ڕاگیراون. ئەم دەنگۆیانە بێ بنەمان و پرۆسەی پاڵپشتییەكان بەپێی ئەو لێكتێگەیشتنە هاوبەشەی لە نێوان وەزارەتی جەنگی ئەمەریكا و وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە كە لە پێناو سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی و یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە واژۆ كراوە."
"تەنیا هاوكارییەكانی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش وەستاون، ئەویش بەهۆی سنووداربوون و كەمبوونەوەی چالاكییەكانی تیرۆریستانی داعش." وەزارەتی پێشمەرگە وا دەڵێت.
هاوكارییە دارایی و لۆجیستییەكانی ئەمەریكا، كە بەپێی خشتەیەكی كاتیی دیاریكراو، ڕێكخراون، دوا كاتی كۆتاییهاتنی ئەم لێكتێگەیشتنە، مانگی نۆی ساڵی 2026ە. چاوەڕوانیش دەكرێت لە ماوەی ئایندەدا، گفتوگۆكردن بۆ واژۆكردنی لێكتێگەیشتنێكی نوێ لە نێوان هەردوولادا بێتە ئاراوە.