راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش، بەهەماهەنگی و ئاڵۆگۆڕی زانیاری وورد لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكانی عێراق لەسنووری (سلێمانی و چەمچەماڵ و شارەزوور و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین)، توانیان 9 تیرۆریستی داعش دەستگیر بكەن.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم، كە ئەمڕۆ یەكشەممە 3-5-2026 بڵاوكراوەتەوە، لەماوەی ١ تا ٢٧ی ٢٠٢٦/٤ لەچەند چالاكییەكی جیاوازدا، دوای بەدواداچوون و دەستنیشانكردنی شوێنی تیرۆریستان، توانرا سەرجەم ئەندامانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە دەستگیربكرێن كە لەڕابردوودا ئەندامی چالاكی داعش بوون.
لەئێستادا سەرجەم تیرۆریستان بە ماددەكانی (٢ و ٤)ی تیرۆر، ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسییەكانیان بەردەوامە.