وادەی یەكەم گەشتی ئاسمانی حەجخوازانی سلێمانی بۆ سعودیە كەی ئەنجامدەدرێت؟

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 96

راچڵەكین-

وادەی یەكەم گەشتی ئاسمانی حەجخوازانی سلێمانی لەڕێی فڕۆكە بۆ سعودیە ئاشكرا دەكرێت. ئەوقافی سلێمانیش دەڵێت تا رۆژی 17ی ئایار سەرجەم ئەو كەسانەی ناویان هاتووەتەوە بۆ حەج، دەگەنە سعودیە.

پێشتر وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بڵاویكردبوەوە:"دوای زنجیرەیەك گفتوگۆ و هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی گشتی حەج و عومرەی عیراقی و كۆمپانیای فڕۆكەوانی عیراقی، بڕیاردرا پڕۆسەی گواستنەوەی حاجیانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمساڵ لە ڕێگەی هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و جەلال تاڵەبانی بۆ شاری جەددەی وڵاتی سعوودیە ئەنجام بدرێت".

بەگوێرەی زانیارییەكان، یەكەم گەشتی ئاسمانی بۆ حەجخوازانی سلێمانی رۆژی 11ی ئایار بەرەو عەرەبستانی سعودیە ئەنجامدەدرێت.


5120 كەس ئەم ساڵ لەهەرێمی كوردستان ناویان گەڕاوەتەوە بچنە حەج. بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە، ڤیزەی هەموو ئەوانە گەڕاوەتەوە كە دەچنە حەج و زۆرینەی ئامادەكارییەكانی دیكەیان تەواو كراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن