هاتوچۆ شۆفێران لەمەترسییەك ئاگادار دەكاتەوە

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 112

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری دەدات بەشۆفێران لەبارەی ئەو نمەبارانەی لەشەوی ڕابردووە دەستیپێكردووەو پێشبینی دەكرێت تا كۆتایی هەفتە بەردەوام بێت.

رۆژی دووشەممە 4ی ئایاری 2026 هاتوچۆی سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا بۆ شۆفێران بڵاویكردووەتەوە، ئەو نمە بارانەی لەئێستادا دەبارێت و تاكۆتایی ئەم شەپۆلە خۆڵبارینەی ناوچە جیاوازەكانی ھەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، زۆر مەترسیدارترە لە ھەر نمە بارانێكی دیكەی وەزی زستان و بەھار.

هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، ئەو خۆڵ و  تۆزەی داباریوە لەشەوی رابردوو و تاكو ئێستا و رۆژی سبەینێ لەسەر شەقامەكان لینجی و خزینێك درووست دەكات لەسەر رێگاكان و شەقامەكان لەناو و دەروەی شارەكان و زۆر بەتایبەتی لە پێچەكاندا و ئەگەری خزین و نەمانی كۆنترۆڵ و رووداوی ھاتوچۆیی درووست دەكات.

هاوكات داوا لەشۆفێران كراوە، بەووریاێكی زیاتر و بەخێرایی یاسای و گونجاو شۆفێری بكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن