داهاتی سلێمانی و دەوروبەری لەیەك هەفتەدا 10ملیار دینار زیاد دەكات

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 5

راچڵەكین-

ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی  سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 16 تا 22ی ئایار بڕی (16) ملیارو (561) ملیۆن و (345) هەزارو (340)دینار بووە، لە (99%)ـی داهاتەكە نەختینەیە و (1%)ی چەك بووە.

داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی  158.582% زیادیكردووە كە دەكاتە بڕی 10 ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 9 تا 15ی ئایاری 2026 بریتیی بوو لە (6) ملیارو (404) ملیۆن و (671) هەزارو (296) دینار.

ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاوڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن