توركیا هەڵمەتێكی دەستگیركردن لە ناوخۆی سووریا ئەنجام دەدات

جیهان

35 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 67

راچڵەكین -

هێزەكانی دەزگای میتی توركیا لە هەڵمەتێكدا چەندین كەس بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە داعش لە ناوخۆی سووریا دەستگیر دەكەن.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، دەزگای میت بە هەماهەنگی لەگەڵ هەواڵگریی سووریا، 10 كەسی لەناوخۆی سووریا بە تۆمەتی ئەندامبوون لە گروپی تیرۆرستیی داعش دەستگیركرد، كە یەكێك لە دەستگیركراوەكان پەیوەندیدارە بە هێرشێكی تیرۆریستیی لەشاری ئەنكەرەی پایتەختی توركیا.

بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەكانی توركیاوە وەرگیراون، دەزگای هەواڵگریی ئەو وڵاتە لە ئاكامی هەوڵەكانیدا بۆی دەركەوتووە كە گومانلێكراوە توركەكان كە لە توركیاوە بۆ تێكەڵبوون بە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش چوونەتە سووریا، چالاكییەكانیان زۆرتر بووە و دەستیان لە زۆربەی ئەو كردەوە تیرۆریستییانە هەبووە كە لە توركیا روویانداوە.

میدیاكانی توركیا بەبێ ئاشكراكردنی ناسنامەی دەستگیركراوەكان، ئاماژەیان بەوەكردووە كە دەزگای میت لەدوای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكەی لەناوخۆی سووریا، سەرجەم دەستگیركراوەكانی گواستووەتەوە بۆ ناوخۆی توركیا بۆئەوەی دادگایی بكرێن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن