گه‌رما
ڕاچڵه‌كین-
ڕێكخراوی جیهانی كه‌شوهه‌وا، له‌ڕێی ڕاپۆرتێكه‌وه هۆشداری ده‌دات له شه‌پۆلێكی گه‌رما كه ئه‌گه‌ری هه‌یه له مانگی 5-7 له كه‌شوهه‌وا ڕوبدات و به‌هۆیه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان دروست ببێت.
پێگه‌ی" planet news " له‌ڕێی زانایانی بواری كه‌شوهه‌وا ڕایگه‌یاندوه له مانگی 5- 7 ی ئه‌مساڵ پله‌ی گه‌رما زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه له زۆرینه‌ی وڵاتانی نیوه‌ی باكوری گۆی زه‌وی و ناوچه‌ی هێڵی كه‌مه‌ره‌ی و له‌گه‌ڵیدا ڕێژه‌ی باران بارین له نیوه گۆی باشوری زه‌وی ڕوو له كه‌مبوون ده‌كات.
زاناكان پێشبینی ده‌كه‌ن له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌دا پله‌ی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ببێته‌وه به به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو.
دكتۆر "بۆریس ڕیفتش" له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ڕادیۆی "سپۆتنیك" باسی له‌وه كردوه ئه‌م به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما ده‌بێته هۆی مردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتی و زۆر زیاتر ده‌بێت له ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، چونكه به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما زۆر زیانی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتێكی ته‌ندروستیان هه‌یه.