نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئابوری

20/05/2020     ژمارەی بینراو 1148

راچڵەكین-

نرخی نەوتی خاوی برێنت و خۆرئاوای تەكساس بەردەوامن لەبەرزبوونەوە، کەمێک پێش ئێستا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ 36 دۆلار و 10 سەنت بەرزبووەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 20-5-2020 نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 34 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خامی خۆرئاوای تەكساس بە 32 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

مانگی رابردوو نرخی نەوتی خاوی برێنت و تەكساس لەبازاڕەكانی جیهاندا نزمترین ئاستیان تۆماركرد بەجۆرێك نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت لەخوار 20 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكراو خاوی تەكساس-یش گەیشتە -39 دۆلار.

شارەزایانی ئابوریش هۆكاری دابەزینی نرخی نەوتیان بۆ گرێبەستەكانی فرۆشیاران گەڕاندەوە كە پێویست بوو خاوەنەكەی پێش 21-4 بڕی ئەو نەوتە وەربگرێت كە پێشتر كڕیویەتی لەكاتێكدا سەرجەم كۆگاكانی نەوت پڕبوون، ئەوەش وایكرد بازرگانان هەولێ ئەوەبدەن بەپەلە ئەو نەوتەی كڕیویانە بیفرۆشنەوە، لەبەرئەوەی بەهۆی نەبوونی شوێنی عەمباركردنەوە، بەهای ئەو نەوتەی كڕیبوویان زۆر دەكەوت لەسەریان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن