ترەمپ رێكەوتنێكی "مێژوویی" بۆ داماڵینی چەكی حەماس لە غەززە رادەگەیەنێت

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 138

راچڵەكین-

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئەنجوومەنی ئاشتی ( خۆی سەرۆكایەتی دەكات) گەیشتووەتە رێككەوتنێكی مێژوویی سەبارەت بە چەكداماڵینی تەواوەتیی حەماس و گرووپە چەكدارەكانی دیكەی غەززە.

دۆناڵد ترەمپ، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ترووس سۆشیال، نووسیویەتی:"ئەم هەنگاوەش وەك بەشێك لە جێبەجێكردنی پلانی 20 خاڵیی ترەمپ بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەكەدا هەژمار دەكرێت."

 سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، رێككەوتنەكە بە چەند قۆناغێك جێبەجێ دەكرێت. لەگەڵ تەواوبوونی پرۆسەی چەكداماڵین، هێزەكانی ئیسرائیل لە كەرتەكە دەكشێنەوە. هێزێكی نێودەوڵەتیش بەمەبەستی سەقامگیری، شانبەشانی دەزگایەكی نوێی پۆلیسی فەڵەستینی كار دەكەن بۆ پاراستنی ئاسایشی غەززە. لەهەمان كاتدا سوپاسی هەریەك لە میسر، قەتەرو توركیای كردووە كە ڕۆڵی نێوەندگیریان بینیوە.

دۆناڵد ترەمپ ڕوونیكردووەتەوە، رێككەوتنەكە دەبێتە هۆی ئەوەی كەرتی غەززە لە لایەن حكومەتێكی نوێی فەڵەستینییەوە بەڕێوە ببرێت كەبەهەماهەنگی پتەو لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاشتی كار دەكەن بۆ هاوكاریكردنی گەلی فەڵەستین:" لە بەرانمەریشدا ئیسرائیل ئەو ئاسایشەی دەستدەكەوێت كە شایستەیەتی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن