باسم محەمەد خوزەیر، وەزیری نەوتی عیراق
راچڵەكین -
وەزیری نەوتی عیراق بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە توركیا و بڕیارە ڕێككەوتننامەی گواستنەوەی نەوتی خاوی عیراق بۆ توركیا لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە، واژوو بكات.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە 1-8-2026، باسم محەمەد خوزەیر، وەزیری نەوتی عیراق، بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵا، گەیشتە توركیا.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی عیراق بڵاویكردەوە، سەردانەكەی وەزیری نەوت بۆ توركیا، بە مەبەستی واژووكردنی ڕێككەوتننامەی گواستنەوەی نەوتی خاوی عیراقە بۆ توركیا لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە.
ڕۆژی ٩ی تەمووزی ئەمساڵ، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا، لەمیانی سەردانێكی بۆ بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری نەوتی عیراق، رایگەیاند كە، "هەڵسەنگاندنمان بۆ تەوەرەكانی ئەو هاریكارییانە كرد كە دەتوانین لە بوارەكانی نەوت و غازی سروشتیدا پەرەیان پێبدەین، بەتایبەت هێڵی بۆری نەوتی خاوی عیراق - توركیا".
وەزیری وزەی توركیا ئاماژەی بەوەشكردبوو كە گواستنەوەی نەوتی عیراق بۆ بەندەری جەیهان بەردەوام دەبێت، راشیگەیاندبوو "سەرقاڵی دارشتنەوەی ڕێككەوتنێكی نوێین لەگەڵ عیراق بۆ بەردەوامیدان بە ڕەوتی هەناردەكردنی نەوتی خاو لەڕێگەی هێڵی بۆریی نەوتی عیراق - توركیا.