ڕووداوێكی تەقەكردن لەئەمریكا كوژراوو برینداری لێكەوتەوە

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 145

وێنەی هێرشبەرەكە


راچڵەكین-

لەئاكامی ڕووداوێكی تەقەكردن لەناوەندێكی بازرگانی لەویلایەتی ئیداهۆی ئەمریكا ژمارەیەك كەس كوژران و ژمارەیەكی تریش برینداربوون.

ماسیۆ هیكس، بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری توین فۆڵز بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، ڕووداوەكە لەناو  زنجیرە چێشتخانەكانی In-N-Out Burger ڕوویداوەو بەهۆیەوە سێ كەس كوژراون و ژمارەیەكی تریش برینداربوون.

بەووتەی هیكس، لەهەمان ڕووداودا هێرشبەرەكە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە كوژراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن