پێشبینی هەورە بروسكەو دڵۆپە باران لەم ناوچانە دەكرێـت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 388

راچڵەكین-

شارەزایەكی بواری كەشناسی پێشبینی دەكات لەچەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان هەورە بروسكە ڕووبدات و دڵۆپە باران ببارێت.

ئاراس جەبار، لەهەژماری خۆی بڵاویكردوەتەوە،بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی شێ لە بەرگەهەوای سەرەوەدا بەرزی 500 ملیبار كە سەرچاوەی شێیەكە كەنداوی عەرەبی و باشوری ناوچەكەیە، ئەمڕۆ یەكشەمە 2ی ئاب، ئاسمانی هەرێمی كوردستان بە زۆری دەگۆرێت بۆ پەڵە هەور و هەندێك كاتیش نیمچە هەور دەبێت.

بەگوێرەی پێشبینی ئەو كەشناسە، لەهەندێ شوێندا بەتایبەت لە ناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ناوچە شاخاویەكانی ئیدارەی سۆران و راپەرین كاتەكانی دوای نیوەرۆ بۆ ئێوارە بە زۆری دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری چربوونەوەیەكی لاوازی هەورەكان كە لەوانەیە هەورە بروسكەش ڕووبدات لەگەڵ بارینی بارانێكی كەم بەشێوەی دڵۆپ دڵۆپ لەهەندێ كاتدا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن