راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی نرخی كارەبای موەلیدەی ئەهلیی سیتییەكان و دەرەوەی شاری بۆ مانگی 7 راگەیاند.
ئەمڕۆ یەكشەممە 2ی ئابی 2026 بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە، بەگوێرەی نرخی سوتەمەنی لە بازاڕەكاندا بۆ مانگی تەمووز، نرخی كاتژمێرێك كارەبای موەلیدە بۆ یەك ئەمپێر (58.5) دینارە ئەگەر بەرنامەی كاركردنیان 24 كاتژمێری بن، ئەو نرخەش بۆ ئەو قەزا و ناحیانەیە كە هێشتا كارەبایان نەبووە بە بەردەوام لە چوارچێوەی پرۆژەی رووناكی و موەلیدەكانیان كاردەكەن.
سەبارەت بە موەلیدەی ستییەكانیش، نرخی كیلۆوات ئاوەڕێك بۆ مانگی تەمووز بریتییە لە (375) دینار. بۆ ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە نرخی كیلۆواتیان (358) دینارە.