سۆمۆ داشكاندنی بەرچاو لە باركردنی نەوتی بەسرە لە گەرووی هورمزەوە دەكات

ئابوری

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 291

راچڵەكین-

كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق ( سۆمۆ) داشكاندنی بەرچاوی لەنرخی نەوتی خاوی بەسرە كردووە كە بڕیارە لە مانگی ئابدا باربكرێت، لە هەوڵێكدا بۆ ڕاكێشانی كڕیاران بۆ باركردن لە گەرووی هورمزەوە.

بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامەیەی كە رۆیتەرز دەڵێت بینیوویەتی، كۆمپانیای سۆمۆ بانگهێشتی كڕیارانی كردووە ( ئەوانە پێشتر گرێبەستی لەگەڵ كردوون) بۆ دیاریكردنی بڕی گرێبەستی نەوتی خاوی بەسرە مامناوەند یان خاوی بەسرە لەسەر بنەمای باركردنی لەسەر پشتی كەشتیەكە لە بەندەری بەسرە یان جێگای لادانە تاكەكەسییەكان لە عیراق و دامەزراوە پەیوەندیدارەكان.

كۆمپانیای سۆمۆ داشكاندنی لە نێوان 25 بۆ 27 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك بۆ نەوتی خاوی بەسرە كردووە بە پشتبەستن بە شوێنی باركردن. هەروەها داشكاندنی بۆ هەر بەرمیلێك بۆ نەوتی خاوی بەسرە لە نێوان 27 دۆلار و 80 بۆ 29 دۆلار و 80 سەنت كردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن