ئێران لەبارەی دانووستان لەگەڵ ئەمریكا زانیاری دەخاتەڕوو

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 448


راچڵەكین-

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕەتیدەكاتەوە لەئێستادا هیچ پرۆسەیەكی دانووستان لەگەڵ ئەمریكا بەڕێوەبچێت، لەهەمان كاتدا جەختی لەوەكرد تەنها لەگەڵ عوممان لەگفتوگۆدان لەبارەی بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز.

ئەمڕۆ دووشەممە 3ی ئابی 2026 ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند:" تەنها رێكەوتن لەگەڵ عوممان بەس نییە بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز، دۆخەكە وەك خۆی دەمێنێتەوە بەهۆی بەردەوامی دوژمنكارییەكانی ئەمریكا."

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبوو، ئێوارەی رۆژی دووشەممە  گفتوگۆو دانووستانەكانیان لەگەڵ ئێرانییەكان دەستپێدەكەن، ئەوەشی بە هەنگاوێك وەسفكرد كە "ژیانی زۆر كەس رزگار دەكات."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن