شەش بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 260

راچڵەکین-

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی شەش بازرگانی ماددەی هۆشبەری راگەیاند.
دەقی راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایش:

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، 
لە سێ چالاکییدا، توانیان(٦)بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەسنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیربکەن.

 چالاکی یەکەم: لەڕۆژی ٢٠٢٦/٧/١٦ لەدوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە توانرا، دەستبەسەر بڕی (٣.٥) سێ کیلۆ و پێنج سەد گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ماریوانا بگیرێت و (کڕیار و فرۆشیار) دەستگیربکەن.

چالاکی دووەم: لەڕۆژی ٢٠٢٦/٧/٢٥ لەدوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی(٥.٣) پێنج کیلۆ و سێ سەدگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری تلیاک کە بەنیازبوون ڕەوانەی وڵاتانی ئەوروپای بکەن.

چالاکی سێیەم: لەڕۆژی ٢٠٢٦/٨/١ لەدوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون توانرا، دەستبەسەر بڕی(١٤٩.٤٩٠) سەد و چل و نۆ هەزار وچوار سەد و نەوەد دەنک حەبی هۆشبەر و بڕی (٣٥٠) سێ سەد و پەنجا دەرزی هۆشبەر بگیرێت کەبەنیازی ناردنی بوون بۆ وڵاتێکی عەرەبی دراوسێ.

لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی ٢٥ لەیاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن