كامێرای چاودێری تیژڕەوی (خاڵ بۆ خاڵ) لەسەر ئەم رێگایە كەوتە كار

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 217


راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران شۆفێران رایدەگەنێت، لەمڕۆوە بەشێوەی تاقیكردنەوە كامێرای نوێی تۆماركردنی سەرپێچیی تیژڕەوی لە ڕێگەی گەلی عەلی بەگ دەكەوێتە كار.
 
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران بڵاویكردەوە، لە مڕۆ سێشەممە 4ی ئابی 2026، كامێراكانی تیژڕەوی لە ڕێگەی گەلی عەلی بەگ بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ دەخرێنە ژێر پرۆسەی تاقیكردنەوە (تێست).

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، كاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو 11ی ئابی 2026 لە كامێراكان بە فەرمی دەستبەكاردەبن و سەرپێچییەكان تۆماردەكەن:" سیستەمی كاركردنی ئەم كامێرایانە بە شێوازی خاڵ بۆ خاڵ (Point to Point) دەبێت و زۆرترین خێرایی ڕێگەپێدراویش لەو ڕێگەیەدا 70 كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن