هاووڵاتییەك لە زێی بچوك خنكا

کوردستان

49 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 216

راچڵەكین -

پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، هاووڵاتییەك لەكاتی راوە ماسی لە زێی بچوك لە سنووری قەزای پشدەر، خنكا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 4-8-2026، تەرمی هاووڵاتییەك بەناوی دڵدار عەبدوڵڵا حەمەد، لە دایكبووی ساڵی 1985، گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.

لە راگەیەندراوەكە ئاماژە بەوەكراوە، هاوولاتییە خنكاوەكە، دانیشتووی شاری ڕانیەیە و لەگەڵ ئامۆزاكانی هاتووە بۆ قەڵادزێ بەمەبەستی ڕاوی ماسی لە زێی بچوك. بە وتەی شایەتحاڵەكان لەكاتی ڕاوكردن، تۆڕەكە لە دەستی گیر بووە و بەو هۆیەشەوە خنكاوە.

پۆلیسی ڕاپەڕین باسی لەوەكردووە، دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی و تەندروستی، تەرمی هاووڵاتییەكە ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەكە ڕێكخراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن