چوار پارێزگای عیراق بەهۆی گەرماوە پشوویان راگەیاند

عێراق

7 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1202

راچڵەكین - 

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بۆ نزیك 50ی سیلیزی، چوار پارێزگای باشووری عیراق بڕیاریاندا سبەینێ چوارشەممە بكرێتە پشووی فەرمی.

هەریەك لە پارێزگاكانی بەسڕ، زیقار، واست و میسان، لە چوار راگەیەندراوی جیادا بڵاویانكردەوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و گەیشتنی بۆ نزیكەی 50ی سیلیزی، لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان، بڕیاردرا سبەینێ چوارشەممە 5-8-2026، بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەكانی دەوڵەت لەو چوار پارێزگایە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن