تۆمەتباری كەوتنەوەی ئاگرەكەی قەرەداغ دەستگیر كرا

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 236

راچڵەكین -

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند كە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكەی سنووری قەرەداغ بووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوكراوەتەوە، پاش ئەوەی زانیاری گەیشت لە بوونی ئاگرێك لە سنوری گوندی سەرچاو لە شاخی زەردە-ی سنووری قەزای قەرەداغ كە بووە هۆی سووتانی نزیكەی 35 دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سروشتی، مەفرەزەیەكی بنكەی سێوسێنان گەیشتنە شوێنی رووداوەكەو لەنیوەڕۆی ئەمڕۆ توانرا تەواوی ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوابەدوای لێكۆڵینەوەی وورد، توانرا تۆمەتبارێك دەستگیر بكرێت  بەتۆمەتی هۆكاری دروستبوونی ئاگرەكە، لەئێستاشدا پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخراوەو رێكاری یاسایی لەدژی گیرایەبەر.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن