راچڵەكین-
ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی ئابی 2026، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 78 دۆلارو 72سەنت مامەڵەی پێودەكرێت.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس بە 74 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
پەرەسەندنی گرژییەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران دووبارە هێرشكردنەوە سەر بەرژەوەندییەكانی یەكتر لەگەرووی هورمزو وڵاتانی عەرەبی، ترسی ئەوەی لای بازرگانانی نەوت دروستكردووە دابینكردنی نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووبارە پەكی بكەوێت.