راچڵەكین-
شارەزایەكی بواری كەشناسی رادەگەیەنێت، پلەكانی گارما بەڕیژەیەكی بەرچاو لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان دادەبەزن.
ئاراس جەبار، لەهەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی ئابی 2026 ئەو شەپۆلە گەرمایەی لەسەر ناوچەكانمانە كاریگەریەكانی لاواز دەبێت و پلەكانی گەرما بەراورد بە رۆژانی ڕابردوو 2 تا 3 پلە نزمدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لەگەڵ كەمبوونەوەی رێژەی شێ، هەستكردن بەگەرماش كەمتر دەبێت، خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت 10-25كم/ك ئاراستەی با باكوری رۆژئاوا دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیكراو بۆ ئەمڕۆ:
سلێمانی 41 پلە
هەولێر 44 پلە
دهۆك 42 پلە
هەڵەبجە 43 پلە
كەركوك 45 پلە
گەرمیان 46 پلە
راپەرین 43 پلە
سۆران 42 پلە
زاخۆ 40 پلە