"بەبێ مۆڵەتی شۆفێری وەستان لەسەرەی بەنزین ڕێگەپێدراو نییە"

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 283

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین رایدەگەیەنێت، هیچ شۆفێرێك ( پیاو بێت یان ژن) رێگەی پێنادرێت بچێتە سەرەی بەنزین وەرگرتن ئەگەر مۆڵەی شۆفێری پێنەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەرین رۆژی چوارشەممە 5ی ئابی 2026 لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان و شۆفێرانی سنوورەكە دەكەنەوە، لەسەر ڕاسپاردەی قایمقامی قەزای ڕانیە و لەسەر داواكاری ئیدارەی بەنزینخانەی (Ranya Oil 2)، لەمەودوا مەفرەزەكانی هاتووچۆ لێپرسینەوەی ورد و توند لەگەڵ سەرپێچیكاران دەكەن.

سەرجەم ئەو شۆفێرانەی لە سەرەی بەنزیندا دەوەستن (پیاوان و ئافرەتان) پێویستە پابەندی یاساكانی هاتووچۆ بن. بەتایبەتی:

* ڕێگە بە هیچ شۆفێرێك نادرێت كە مۆڵەتی شۆفێری پێنەبێت بێتە سەرەی بەنزین.
* لە كاتی بوونی هەر سەرپێچییەكدا، ڕێكاری یاسایی بەپەلە بەرامبەر شۆفێری سەرپێچیكار دەگیرێتە بەر.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن