سوپای رووسیا دوو شاری دیكەی ئۆكراینا كۆنترۆڵ دەكات

جیهان

57 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 165

راچڵەكین -

سوپای رووسیا كۆنترۆڵكردنی دوو شاری دیكەی ئۆكراینا رادەگەیەنێت و هێزەكانیشیان لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر لە هەزار و 80 درۆنی خۆكوژی ئۆكراینی تێكدەشكێنن كە ئاڕاستەی خاكی رووسیا كرابوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 5-8-2026، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی بەرەكانی جەنگی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە، هێزەكانیان لە چوارچێوەی بەردەوامیی پێشڕەوییەكانیان دوو شاری دیكەیان لە هەردوو هەرێمی زاپۆررۆژیا  سومی لە باكوور و باشووری ئۆكراینا كۆنترۆڵكرد، لەسەرجەم بەرەكانی شەڕیشدا هەزار و 380 سەربازی ئۆكراینا كوژراون.

وەزارەتی بەرگریی رووسیا ئاماژەی بەوەشكردووە، تەنها لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، بەرپەرچی چەندین هێرشی ئاسمانیی سوپای ئۆكراینایان بۆسەر خاكی رووسیا داوەتەوەو هەزار و 83 درۆنی خۆكوژیان تێكشكاندووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن