" موجتەبا خامنەیی بەعیراقچی ڕاگەیاندووە پەیوەندی بە دانوستانەكانەوە نەبێـت"

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 77


راچڵەكین-

ئەمینداری حزبوڵڵای ئێرانی دەڵێت، موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئەو وڵاتە داوای لەعەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوە كردووە كاری بەسەر دانووستانەكان لەگەڵ ئەمریكا نەبێت.

كەناڵی ئەلعەرەبیە لەزاری محەممەد باقر خەرازی، ئەمینداری حزبوڵلای ئێران بڵاویكردووەتەوە، موجتەبا خامنەیی بەنیازە گۆڕانكاری  لە ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێراندا بكات یەكێك لەو گۆڕانكاریانەش لابردنی محەممەد باقر زو ئەلقەدر، لەپۆستی ئەمینداری ئەنجوومەنەكەو دانانی موحسن ڕەزایییە لەشوێنی ئەو.

ئاماژەی بەوەشكرد، موجتەبا خامنەیی، داوای لە عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران كردووە، پەیوەندی بەدانووستانەكان لەگەڵ ئەمریكا نەبێت.

ئەمینداری حزبوڵڵای ئێران ئەوەی ڕوونكردووەتەوە، ڕێبەری باڵای ئێران هۆشداری بە مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆمار داوە ئەگەر بێتو ئەمجارە داوای دەستلەكاركێشانەوە بكات، ئەوە دەستبەجێ پەسەندی دەكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن