راچڵەكین -
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێم، سەرجەم زانكۆكان ئاگادار دەكاتەوە كە نابێ لە بەرامبەر پێدانی پشتگیریی بە دەرچووان، هیچ بڕە پارەیەكیان لێ وەربگیرێت.
بەگوێرەی نوسراوێك كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 6-8-2026 بە واژۆی د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا ئاڕاستەی سەرجەم زانكۆكانی هەرێمی كوردستان كراوە، تێیدا هاتووە، "لە چوارچێوەی پرۆسەی دامەزراندن بە گرێبەست بە لەجێ دانان لەسەر میلاكی وەزارەتمان و ئەو ڕێكارانەی بۆ كێبڕكێی هەڵبژاردنی پێشكەشكارانی شایستە بە سیستمێكی دادپەروەرانە پەیڕەو دەكرێن؛ پێتان ڕادەگەیەنین كەوا هەر دەرچوویەكی زانكۆ كە داوای پشتگیریی دەكات بۆ مەبەستی سەرەوە، لە بەرامبەر پێدانی نوسراوی پشتگیری، هیچ بڕە پارەیەكیان لێ وەرنەگیرێت، چونكە پشتگیرییەكە تەنها بۆ مەبەستی پێشكەشكردنە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا روونیكردووەتەوە، پشتگیری دەرچوون یەكێك لەو دیكۆمێنتانەی داواكراوە، پێوستە ساڵی دەرچوون و ریزبەندیی دەرچوون و كۆی گشتیی نمرە لەناو پشتگیریی دەرچوون بنوسرێت.