راچڵەكین -
پۆلیسی هەولێر روونكردنەوە لەبارەی رووداوی تەقەكردن لە موكری كوڕی حسێن یەزدانپەنا دەدات و رایدەگەیەنێت: رووداوەكە كردەوەی تیرۆریستی نەبووە.
لە روونكردنەوەیەكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە بڵاوكراوەتەوە، تێیدا هاتووە، "لە ڕێكەوتی ٣ی ئابی ٢٠٢٦، لە ئەنجامی ڕووداوێكی نەخوازراودا كەسێك بە ناوی (موكری حسێن یەزدان پەنا) بریندار بوو، دەستبەجێ تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی بەڵگەوتاوانی هەولێر، دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد.
پۆلیسی هەولێر روونیكردووەتەوە، لە ئەنجامە بەراییەكاندا دەركەوتووە كە ئەو رووداوە كردەوەی تیرۆریستی نەبووە. لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە بەپێی ڕێكارە یاساییەكان بەردەوامە.