راچڵەكین-
بەهۆی كاریگەریی ئەو زانیارییانەی باس لە ئەگەری گەیشتنی ئەمریكا و ئێران بە رێككەوتن لەبارەی كردنەوەی گەرووی هورمز دەكەن، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان رووی لە دابەزین كرد.
ئەمڕۆ شەممە 8ی ئابی 2026، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 82 دۆلار و 21 سەنت مامەڵەی پێوەد كرێت، لەكاتێكدا دوێنێ بە 83 دۆلارو 85 سەنت بوو.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس لە 78 دۆلار و 25 سەنتەوە بۆ 77 دۆلار و هەشت سەنت دابەزی.