راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 8- 8- 2026، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
سبەینێ یەكشەممە 9-8-2026، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرماش گۆڕانكارییان بەسەردا نایەت و نزیك دەبێتەوە لە تۆمارەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 43 پلەی سیلیزی
دهۆك: 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
ئاكرێ: 42 پلەی سیلیزی
گەرمیان:45 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 30 پلەی سیلیزی
پیرمام: 39 پلەی سیلیزی