عێراق؛ هاوکاری بەسەر ئەوخێزانانە دابەشدەکرێت کە بە هۆی کۆرۆناوە زیانیان بەرکەوتووە

عێراق

20/05/2020     ژمارەی بینراو 235

راچڵەکین-

لە عێراق هاوکاری بەسەر ئەو خێزانانەدا دابەشدەکرێت کە بەهۆی راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ زیانیان بەردەکەوێت.

عادل رکابی، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی عێراق، ئەمرۆ چوارشەممە، 20-5-2020, رایگەیاند، وەک یارمەتی و پاڵپشتییەک بۆ زیانلێکەوتوانی راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە کاتی کۆرۆنادا هاوکاری پێشکەشی خێزانە هەژارەکان دەکەن کە زیاتر لە 11 ملیۆن کەس سودمەندەبێت.

وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق، ئاماژەی بەوەکردووە، لەمرۆوە خەرجکردنی ئەو برە پارەیە دەستپێدەکەن کە لەشێوەی دابینکردنی ژەمە خۆراک و بڕیک پارەدایە، ئەو کەسانەش  لەڕێگەی ژمارە تەلەفۆنێکەوە ئاگاداردەکرێنەوە، بۆ ئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن