پلانێك بۆ تیرۆركردنی فایەق زێدان لەڕێی درۆنەوە ئاشكرا دەكرێت

عێراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 337


راچڵەكین-

پلانێك بۆ تیرۆركردنی فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عیراق لەڕێی درۆنەوە ئاشكرا دەكرێـت.

چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار بە كەناڵی ئەلعەرەبیەی سعودیەیان ڕاگەیاندووە، زانیاریە هەواڵگرییە ناوخۆیی و دەرەكییەكان ئاماژەیان بەوەكردووە، ئەو پلان و هەڕەشانە جددین و پەیوەندیان هەیە بە دۆسێكانی هەبوونی چەك تەنها لەدەستی دەوڵەت و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.

بەگوێرەی هەواڵەكەی ئەلعەرەبییە بێت، پلانەكە لەلایەن گرووپە چەكدارەكانەوە داڕێژراوە، هەربۆیە حكومەتی عیراق ڕێوشوێنی توندی گرتووەتە بەر بۆ پارێزگاریكردن لە زێدان.

لەماوەكانی ڕابردوو، سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری عیراق ڕۆڵی بەرچاوی گێڕا لە ڕازیكردنی ژمارەیەك گرووپی چەكداری عیراق بۆ ڕادەستكردنی چەكەكانیان بەدەوڵەت و رایگەیاند:" هەر گرووپێك ئامادەی چەك دانان نەبێت ئەوا یاسای ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆری ساڵی 2005 ی بەسەردا جێبەجێ دەكرێت."

لەماوەی ڕابردووشدا، دەسەڵاتی دادوەری عیراق، بەسەرۆكایەتی زێدان  بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتەكەی عەلی زەیدی، هەڵمەتێكی فراوانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و دەستگیركردنی گەندەلكاران دەستپێكرد كە ژمارەیەك لەسیاسەتمەداری دیارو پەرلەمان و بەرپرس بەو هۆیەوە دەستگیركراون، جگە لەوە چەندین سەرچاوەی دارایی گرووپ و هێزە سیاسییەكانیان بڕی و یاداشتی دەستگیركردنیان بۆ ژمارەیەك سیاسەتمەدار دەركرد كە تێوەگلاون لە گەندەڵی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن