راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە پێنج فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.
دەقی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی:
مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی پیرەمەگروونی سەر بە بەشی پۆلیسی دوکانی بەڕێوەبەرایەتیمان، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە پێنج فەرمانی دەستگیرکردنی لەلایەن بەڕێز دادوەرە بۆ دەرکرابوو.
پاش ئەوەی لەلایەن بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی پیرەمەگروون و بەپێی ماددەی (٤٥٦) لەیاسای سزادان فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبار (ز، س، ج) دەرکرا، دوای چاودێری و بەدواداچوونی ووردی هێزەکانی پۆلیس، توانرا شوێنی تۆمەتبار دەستنیشانبکرێت و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی پیرەمەگروونەوە دەستگیربکرێت.
جگە لەدادگای لێکۆڵینەوەی پیرەمەگروون، تۆمەتباری ناوبراو ئەم فەرمانی دەستگیرکردنانەی هەبووە:
-(بنکەی پۆلیسی تاسڵوجە بەپێی ماددەی ٤٥٦).
-(بنکەی پۆلیسی چوارچرا بەپێی ماددەی ٤٤٣).
-(دادگای لێکۆڵینەوەی کەلار بەپێی ماددەی ٤٥٦).
-(سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی کەرکوک/گەرمیان بەپێی ماددەی ٤٥٦).
لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی