گۆڕانکاری لە کەشوهەوا روودەدات و پلەکانی گەرما دادەبەزن

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 63

راچڵەکین -

پشتیوان پێنجوێنی شارەزای کەشناسی رایگەیاند: لە سبەی رۆژی سێشەممەوە لە شاری سلێمانی و بەشێکی تری ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان مەودای نیوەڕۆ بۆ ئێوارە هەندێ کات خێرایی با چالاک دەبێت ، ئاڕاستەی با بە گشتی ڕۆژئاوا دەبێت و هەندێ کاتیش دەگۆڕێت بۆ باکووری ڕۆژئاوا ، خێرایی باکە 25 بۆ 50 کلم دەبێت و بەپێی شوێن و کات گۆڕانکاری ڕودەدات.
باسی لەوەشکرد: بۆ ئەم کاتەی ساڵ تا ڕادەیەک نامۆیە دابەزینی لەم جۆرەی پلەکانی گەرما، ئێمە لە وەرزی هاوین و لە ناو چلەی هاوینداین پلەی گەرما لە شاری سلێمانی نزم دەبێتەوە بۆ 36 بۆ 37 پلە

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراوی سبەینێ بەمشێوەیە دەبێت:
شاری سلێمانی 36 بۆ 37 پلە
شاری هەولێر 39 پلە
شاری دهۆک 37 پلە
هەڵەبجەی شەهید 39 پلە
شاری کەرکوک 41 پلە
قەزای پێنجوێن 33 پلە
قەزای کەلار 42 پلە
ناحیەی حاجی ئۆمەران 30 پلە 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن