ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

ئابوری

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 255

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستدەكات بەدابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران.

بەگوێرەی ئەو خشتەیە بێت كەلەلایەن وەزارەتی دارایی بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 18ی ئاب، مووچەی ( پەروەردە- تەندروستی- خوێندنی باڵا- خانەنشینانی شارستانی و پێشمەرگە- زیندانی سیاسی، بەركەوتووانی چەكی كیمیایی و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان) دابەشدەكرێت.

رۆژی دووشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، بڕی (830,782,000,000) هەشت سەد و سی ملیار و حەوت سەد و هەشتا و دوو ملیۆن دینار، وەك تەموویلی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عیراق.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن