قالیباف سەردانی عیراق دەكات

عێراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 96

راچڵەكین-

میدیای ئێران بڵاویكردووەتەوە، بڕیارە سەرۆكی پەرلەمانی ئەو وڵاتە سەردانی عیراق بكات و چەند دۆسێیەكی پەیوەست بەهەردوو وڵات و ناوچەكە تاوتوێ بكرێن.

ئاژانسی تەسنیم بڵاویكردووەتەوە، رۆژی چوارشەممە 19ی ئاب محەممەد باقر قالیباف بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵای پەرلەمانی ئێران سەردانی بەغداد دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی عیراقدا گفتوگۆ لەسەر پێشهاتە هەرێمایەتییەكان و هەماهەنگی ستراتیژی نێوان تاران و بەغدادو ئەو ڕێگەچارانە دەكەن كە ڕۆڵیان دەبێت لەسەقامگیری ناوچەكە.

هەر لەو سەردانەكەدا قالیباف لەگەڵ بەرپرسانی عیراق تاوتوێی چەند دۆسێیەكی پەیوەست بە ئاسایشی سنوور، ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، گەشەپێدانی هەماهەنگی ئابووری و بەدواداچوونی جێبەجێكردنی ڕێكەوتنە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات دەكرێـت. وەك ئاژانسی تەسنیم بڵاویكردووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن