راچڵەكین-
شارەزایەكی بواری كەشناسی دەڵێت، هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەری بارستە هەوایەكی فێنكی دەریای ناوەراست، ئەوەش وا دەكات پلەكانی گەرما داببەزن.
ئاراس جەبار، بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەمە 18ی ئابی 2026 لەئەنجامی كاریگەری بارستە هەوایەكی فێنك لەدەریای ناوەراستەوە بۆ سەر ناوچەكانمان پلەكانی گەرما 2 تا 3 پلە نزمدەبنەوە و هەوای ناوچەكە گۆرانكاری بەسەردا دێت لەگەڵ هەستكردن بەفێنكی لەشەودا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، سبەی چوارشەمە 19ی ئابی 2026 كاریگەری ئەو بارستە هەوایە زیاتر دەبێت و پلەی گەرمی بەڕاورد بە ئەمڕۆ 1 بۆ 2 ی دیكە نزمدەبنەوە.
بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیكراو بۆ رۆژی چوارشەممە:
سلێمانی 36 پلە
هەولێر 38 پلە
دهۆك 37 پلە
هەڵەبجە 39 پلە
كەركوك 39 پلە
گەرمیان 41 پلە
راپەرین 38 پلە
سۆران 36 پلە
زاخۆ 36 پلە .