راچڵەكین-
ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 22 تا 28 ی ئاب ،بڕی (7) ملیارو (720) ملیۆن و (675) هەزارو (535)دینار بووە، لە (86%)ـی داهاتەكە نەختینەیە و (14%) چەكە.
داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی 36.531% كەمیكردووە دەكاتە بڕی 4 ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 15 تا 21ی ئابی 2026 بریتیی بوو لە (12) ملیارو (164) ملیۆن و (398) هەزارو (172) دینار.
ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاوڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە.