وەزارەتی پێشمەرگە هۆشداری دەدات بەئەفسەران و پێشمەرگە

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 108

راچڵەكین-

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هۆشداری دەدات بەئەفسەران و پێشمەرگەكانی خۆی كە وێنە و ڤیدیۆ سەربازییەكانیان بۆ كەس نەنێرن و بیانپارێزن.

رۆژی هەیینی 28ی ئابی 2026 وەزارەتی پێشمەرگە لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، لەم ڕۆژانەدا، بەشێك لە پەیج، ئەكاونت و كەسایەتیەكان لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا، داوا لە ئەفسەران و پێشمەرگە دەكەن كە وێنە و ڤیدیۆی بەشداریكردنیان لە شەڕەكاندا و بە جلوبەرگی سەربازییەوە بۆ بنێرن.

"بۆیە داوا دەكەین بۆ پاراستنی زانیارییە كەسی و گشتیەكان، ئەفسەر و پێشمەرگەكانی كوردستان لەم بابەتەدا زۆر وشیار بن و بە هیچ شێوەیەك وێنە و ڤیدیۆی تایبەت بە چالاكیە سەربازییەكانیان بۆ هیچ كەس و لایەنێك نەنێرن، بەتایبەت لەناو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا." وەك لەڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی پێشمەگەدا هاتووە.

وەزارەیت پێشمەرگە لەكۆتایی راگەیەندراوەكەیدا داوا دەكات ئەفسەران و پێشمەرگە بەوپەڕی بەرپرسیاریەتی و وشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسەدا بكەن و خۆیان و یەكە سەربازییەكانیان بپارێزن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن