راچڵەكین -
ئاسایشی نیشتمانیی عیراق دەستگیركردنی دەیان كەس لە پارێزگای موسەننای باشووری عیراق رادەگەیەنێت، كە تۆمەتبارن بە ساختەكردنی مامەڵەكانی خانووبەرە.
ئەمڕۆ هەینی 28-8-2026، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانیان لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا لە پارێزگای موسەننا، 61 كەسیان دەستگیركردن كە تۆمەتبارن بە تێوەگلان لە كەیسی ساختەكردنی مامەڵەكانی خانووبەرە.
لە ڕاگەیاندراوەكە ئاماژە بەوەكراوە، دەستگیركراوەكان كە ژمارەیەكیان فەرمانبەری حكومین و ژمارەیەكی دیكەشیان پارێزەرن و هەندێكیشیان خاوەن نووسنگەی كڕین و فرۆشتنی خانووبەرن و لەشێوەی باند كاریان كردووە و تۆمەتبارن بە ساختەكردنی 90 مامەڵەی خانووبەرە، جگە لە چەندین كاری ساختكاریی بۆ دەستبەسەرداگرتنی موڵكی گشتی، كە بەهۆیەوە زیانی نزیكەی دوو ملیار دیناریان بە سامانی گشتی گەیاندووە.