سوپای رووسیا ژمارەیەك شارۆچكەی دیكەی ئۆكراینا كۆنترۆڵ دەكات

جیهان

53 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 99

راچڵەكین -

سوپای رووسیا زەبری گەورە لە هێزەكانی ئۆكراینا دەوەشێنێت و هێرشە زەمیشینییەكانیشی فراوانتر دەكات، وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتەش رایدەگەیەنێت: لەماوەی هەفتەی رابردوودا حەوت شارۆچكەی دیكەی ئۆكراینا كۆنترۆڵكراون و زیاتر لە 9 هەزار و 600 سەربازیش ئۆكرایناش كوژراون.

ئەمڕۆ هەینی 28ی ئابی 2026، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێكدا ئاماری هەفتەی رابردووی بەرەكانی جەنگی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە، هێزەكانیان لە چوارچێوەی پێشڕەوییەكانیان، حەوت شارۆچكەی دیكەیان لە هەردوو هەرێمی زاپۆرۆژیا و خاركۆڤ و كۆماری دۆنێتسك كۆنترۆڵكرد.

وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، هەر لەو ماوەیەدا 9 هەزار و 610 سەربازی سوپای ئۆكراینا و چەكدارە كرێگرتە بیانییەكان، لەسەرجەم بەرەكانی جەنگدا كوژراون و هەزاران سەربازی دیكەشیان بە برینداری هەڵاتوون.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، سوپای رووسیا زەبری گەورەی لە توانا سەربازییەكانی ئۆكراینا وەشاندووە و جگە لە خستنەخوارەوەی سەدان درۆنی بۆمبڕێژكراو، دەیان سەكۆی مووشەكی و كەرەستەی سەرەبازییان تێكشكاندووە و هەشت كەشتییشیان لە بەندەرەكانی ئەو وڵاتە بۆردومانكردووە، كە چەك و تەقەمەنییان بۆ سوپای ئۆكراینا دەگواستەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن