راچڵەكین-
شارەزایەكی بواری كەشناسی دەڵێت، هەورە بروسكەو تاوەباران نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامیان دەبێـت.
ئاراس جەبار لەهەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە، تا كاتەكانی ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 30ی ئابی 2026 كاریگەری ئەو حاڵەتە ناجێگیرەی كەش و هەوا لەسەر ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامی دەبێت كە خۆی دەبینێتەوە لە دروستبوونی هەورە بروسكەی بەهێز و نمە باران و هەندێ شوێن و ناوچەش ئەگەری تاوە بارانی مامناوەند و بەخوڕی ئەبێت لەگەڵ چالاكبوونی بەهێزی بای باشور بەخێرای 15-45كم/ك.
رۆژی دووشەممە 31ی ئابی 2026 ئاسمانی هەرێم بە زۆری ساماڵ دەبێت و كەش و هەوا جێگیر دەبێت لەئەنجامی گەیشتنی سەنتەری بارستە هەوا ساردەكەی دەریای ناوەراست سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ نزمبوونەوەیەكی بەرچاو بەسەر پلەكانی گەرمادا دێت و لەسەرجەم ناوچەكان 5 تا 7 پلە پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە هەست بەفێنكبوونی هەوا دەكرێت، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت 10-20كم/ك ئاراستەی با باشوری رۆژئاوا دەبێت.
كاریگەری ئەو بارستە هەوا فێنكە لەسەر ناوچەكانمان تا رۆژی پێنجشەمە 3ی ئەیلولی 2026 بەردەوامی دەبێت و لەهەمان رۆژەوە پلەكانی گەرما بەرزبوونەوەیەكی كەم بەخۆیەوە دەبینێتەوە .