كوڕەكەی ناتانیاهۆ ئەمریكا جێدەهێڵێت و دەگەڕێتەوە ئیسرایل

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 99


راچڵەكین- 

چەند سەرچاوەیەك و میدیای فەرمی ئیسرایل ئاماژەیان بەوەكردووە، یائیری كوڕی بنیامین ناتانیاهۆی سەركۆوەزیرانی ئەو وڵاتە، زۆر بەپەلە لەئەمریكاوە گەڕێندراوەتەوە ئیسرایل.

دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئیسرایل ( شاباك) دەڵێت:" دوای هەڵسەنگاندنی دۆخەكەو بەهەماهەنگی لەگەڵ تیمەی ئاسایش و بەهۆی بوونی هەڕەشەی زیان گەیاندن پێی، كوڕەكەی ناتانیاهۆ لەئەمریكاوە گەڕێندراوەتەوە ئیسرائیل."

هەرچەندە شاباك باسی لەسەرچاوەی هەڕەشەكە نەكردووە، بەڵام ئەو هەنگاوە دوای چەند رۆژێك دێت لە لێدوانێكی بنیامین ناتانیاهۆ كە ئاماژەی بەوەكردبوو:" ئێران پلانی داڕشتووە بۆ بەئامانجگرتنی یەكێك لە كوڕەكانی."

هاوكات تۆڕی نیوز ماكسی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە، لەلایەن ئێرانەوە پلان هەبووە بۆ كوشتنی یائیر ناتانیاهۆ لە میامی سەر بەویلایەتی فلۆریدا لە ئەمریكا. 

بەگوێرەی هەواڵەكەی نیوز ماكس بێت، لەساڵی 2025 وە دەزگای هەواڵگری ئیسرایل ( مۆساد) ئاگاداری پلانەكە تارانەو دەسەڵاتدارانی ئەمریكای لێ ئاگادار كردووەتەوە، لەگەڵ گرژبوونی زیاتری دۆخەكە لەئێستادا داوا لە یائیر كراوە ئەمریكا جێبهێڵێت، بەجۆرێك فریای ئەوە نەكەوتووە كەلوپەلەكانی بپێچێتەوەو ڕاستەوخۆ گەڕاوەتەوە بۆ ئیسرایل.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن