ئاستی بەرهەمهێنان لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم زیاد دەكرێت

ئابوری

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 141

راچڵەكین -

عیراق بڕیاریدا تا ساڵی 2030، ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت بگەیەنێتە 10 ملیۆن بەرمیل، سەرۆكوەزیرانی عیراق، وەزارەتی نەوتی راسپارد ئاستی بەرهەمهێنان لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان زیاد بكرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 1-9-2026، عەلی زەیدی، سەۆركوەزیرانی عیراق، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پلانی ستراتیجی زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت لەنێوان ( 2027 - 2030) كرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق، لە كۆبوونەوەكەدا كە هەردوو وەزیری نەوت و دارایی و ژمارەیەك لە راوێژكاران ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی پلانی ستراتیجی و پەرەپێدان و زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە ( 2027 - 2030) كرا.

عەلی زەیدی، وەزیری نەوتی راسپارد لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی پلانە ستراتیجییەكە بۆ گەیاندنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 10 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا، كار بۆ زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنان لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان بكەن.

سەرۆكوەزیرانی عیراق داواشیكرد ئامادەكاریی بكرێت بۆ بەستنی كۆنگرەیەكی فراوان كە تێیدا كۆمپانیا نەوتییە گەورەكانی جیهان بانگهێشت بكرێن بە ئامانجی هێنانی سەرمایەگوزاری و پسپۆڕییە تەكنییەكان و گرێبەستكردن لەگەڵیان بەئامانجی پەرەپێدانی زیاتری كێڵگە نەوتییەكان و زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن