راچڵەكین -
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە پەیامێكی بەپەلدا داوا لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەكات خۆیان بپارێزن و ئامادەكاریی تەواویش بكەن بۆ ئەگەری داخستنی كایەی ئاسمانیی ناوچەكە.
دوای هێرشەكانی ئێوارەی ئەمڕۆی هێزەكانی ئەمریكا بۆسەر دورگەی قشم-ی ئێران، وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە پەیامێكی بڵاوكردەوەو تێیدا داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردووە، زۆرترین ئاگاداری و خۆپارێزیی بنوێنن.
وەزارەتەكە لە پەیامەكەیدا داواشی لە هاووڵاتیانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردووە ئامادەكاریی تەواویان هەبێت بۆ ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان و داخستنی كایەی ئاسمانیی ناوچەكە.