راچڵەكین-
بەهۆی دەستپێكردنەوەی هێرشەكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان روو لە بەرزبوونەوە دەكات و نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتە سەروو 94 دۆلار.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 1-9-2026، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بۆ 94 دۆلارو حەوت سەنت بەرزبووەوە.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس گەیشتە 89 دۆلار و 84 سەنت.
دەستپێكردنەوەی هێرشەكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران، مەترسیی داخستنی تەواوەتیی گەرووی هورمزی لێدەكەوێتەوە، كە بە شادەماری رێگای هەناردەكردنی نەوتی بۆ بازاڕەكانی جیهان دادەنرێت.