ئیسرائیل هەڕەشە لە بەریتانیا دەكات

جیهان

42 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 119

راچڵەكین -

حكومەتی ئیسرائیل هۆشداریی بە حكومەتی بەریتانیا دەدات لەئەگەری سەپاندنی سزا بەسەریدا بەهۆی دروستكردنی كۆمەڵگەی نوێی نیشتەجێبوون لە رۆژهەڵاتی قودس، وەڵامی هاوشێوەی دەداتەوە.

گەدعۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی رایگەیاند: ئەگەر بەریتانیا بیر لە سزادانی وڵاتەكەمان بكاتەوە، ئێمەش بەهەمان شێوەیە وەڵامی دەدەینەوە و بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ئامرازێكی پێویستمان لەبەردەستدایە.

هەڕەشەكەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە وەڵامی لێدوانێكی وەزیری دەرەوی بەریتانیا دێت كە رایگەیاندبوو، حكومەتی لەندەن تاووتوێی گرتنەبەری چەند رێكارێك لەدژی كۆمەڵگەكانی نیشتەجێبوونی جوولەكە بگرێتەبەر كە بەشێوەیەكی نایاسایی لەسەر خاكی فەلەستینییەكان دروستكراون، ئەمەش وەك ناڕەزاییەك بەرامبەر پلانێكی ئیسرائیل بۆ دروستكردنی كۆمەڵگەیەكی نوێی نیشتەجێبوون لە رۆژهەڵاتی شاری قودس كە لە سێ هەزار و 400 خانوو پێكدێت، بەریتانیاش دژی ئەم هەنداوەیە و پێی وایە ئەو شوێنەی كە بڕیارە كۆمەڵگەكەی لەسەر دروستبكرێت، خاكی فەلەستینییەكانە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن